شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى ورده‌كاریى ڕوداوى هێرشه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى ناو پۆلیسى گرتن‌و گواستنه‌وه‌ى شاره‌كه ئاشكراده‌كات‌و وته‌بێژى پۆلیسیش ده‌ڵێت:"تۆمه‌تباره‌كه چه‌قۆیه‌كى له‌ناو پێڵاوه‌كانیدا شاردوه‌ته‌وه‌و له‌كاتى سه‌ردانى زیندانیه‌كاندا، په‌لامارى ئه‌و دووكه‌سه‌ى داوه كه به‌تۆمه‌تى كوشتنى برایه‌كى گیراون".
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ شارپرێس وتى:"ئه‌مڕۆ له‌پۆلیسى گرتن‌و گواستنه‌وه‌ى سلێمانى ڕۆژى سه‌ردانى گیراوان بوو، كوڕێكیش چوه بۆ سه‌ردانكردن، پێشتر برایه‌كى له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه كوژراوه‌و دوو تۆمه‌تباریش به‌تۆمه‌تى كوشتنى براكه‌ى ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیركراون‌و له‌وێ بون".
وتیشى:"كاتێك چوه بۆ زیندان، له‌ده‌ره‌وه‌و به‌رله‌وه‌ى بچێته زیندان چه‌قۆیه‌كى له‌ناو پێڵاوه‌كانیدا شاردوه‌ته‌وه".
به‌وته‌ى سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، "كاتێك تۆمه‌تباره‌كه چوه‌ته زیندان‌و له‌كاتى سه‌ردانیكردنى گیراوانیشدا بوه، له‌وێ ئه‌و دوو كه‌سه‌ى بینیوه كه به‌تۆمه‌تى براكه‌ى ئه‌و له‌زیندانن، له‌وكاته‌دا په‌لامارى داون‌و هه‌ردوكیانى به‌چه‌قۆ برینداركردوه".
ئاشكراشیكرد، "تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیركراوه‌و زیندانیه‌كانیش كه به‌چه‌قۆ هێرشكراوه‌ته‌سه‌ریان بریندارن‌و له‌ژیاندا ماون‌و بارى ته‌ندروستیشیان جێگیره".
ئه‌وه‌شى وت:"ڕوداوه‌كه له‌ناو گرتن‌و گواستنه‌وه‌ى سلێمانى ڕویداوه نه‌ك له‌چاكسازیه‌كان كه وه‌ك زۆرێك له‌ده‌زگاكان باسیان لێوه‌كردوه، دواتر به‌بڕیارى دادوه‌ر تۆمه‌تباره‌كه‌ى هێرشه‌كه‌ى كردوه به‌نده‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌هۆكارو چۆنێتى بردنه ژوره‌وه‌ى چه‌قۆكه‌ش ده‌ستى پێكردوه".
چ . م
![](https://images.sharpress.net/root/root/images/13312023_Sharpress.gif)