دیمەشق دەروازەیەكی لەگەڵ ناوچەی ئیدارەی خۆسەر داخست

کوردستان

30/06/2024‌ 593 جار خوێندراوه‌ته‌وه



 ئەمڕۆ حكومەتی دیمەشق دەروازەی بازرگانی لە ناوچەی مەنبەج داخست كە لەژێر ئیدارەی خۆسەردایە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست شارپرێس كەوتووە، فیرقەی چوارەمی سوپای سوریا بە سەرۆكایەتی ماهیر ئەسەد برای بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا، دەروازەی "تەحیە"ی لە ناوچەی مەنبەج كە بە دەروازەیەكی گرنگی بازرگانی ناسرابوو داخست و ڕێگە بە هیچ شتێك نادات  بچێتە ژوورەوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە هۆكاری داخستنی دەروازەكە نەزانراوە.