لێژنەی هەماهەنگی بەرەی مقاوەمەی عێراقی ڕایگەیاند، دوابەدوای هەڕەشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ دەستپێکردنی شەڕێکی هەمەلایەنە لەدژی لوبنان بڕیاریاندا کە ئەگەر هەڕەشەکەیان ئەنجام بدرێن، بە خێرایی ئۆپراسیۆنەکان لەدژیان پەرە بستێنێت.
هەروەها لیژنەکە دەڵێت، بەرژەوەندی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکەدا دەبێتە ئامانجی ڕەوای بەرەی بەرخۆدان.
دەشڵێت، ئەو کۆمەڵکوژی و جینۆسایدانەی کە گەلەکەمان لە فەلەستین بەرەوڕووی دەبێتەوە بە پاڵپشتی ئەمریکا پێویستی بە هەڵوێستی پتەو هەیە بەرامبەر بەو وڵاتانەش کە پەیوەندیان لەگەڵ ئاساییکردوەتەوە، نەک بە نەوت و پارەی عێراقی پشتیوانییان لێبکرێت و لەو چوارچێوەیەدا ئاماژە بەبۆری نەوتی عەقەبە بەسرە کراوە کە پارەی زۆری تێدا خەرج کراوە بێ ئەوەی سودی بۆ عێراق هەبێت و سەرەتای ئاسایبوونەوەش دەبێت لەگەڵ ئیسرائیل.