ئازاد تۆفیق: ئەگەر ٢٠ داواكاریشمان بخستایەتە بەردەست سەرۆك وەزیران بۆی جێبەجێدەكردین

کوردستان

30/06/2024‌ 3616 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

پارێزگارى هەڵەبجە لە میانى وتارێکیدا لە کاتى دانانى بەردى بناغەى سایلۆى هەڵەبجەدا بە ئامادەبوونى سەرۆکى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، نۆ داواکیارییمان خستە بەردەم سەرۆکى حکومەت ئەگەر ٢٠ یاداشت و داواكاریشمان بخستایەتە بەردەستى بۆی جێبەجێدەكردین.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی سایلۆی هەڵەبجە كە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت ئامادەی بوو وتى: بۆ مێژوو دەیڵێم نۆ داواكاری و یاداشتمان خستە بەردەستی مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم بۆ مێژوو ئەیڵێم نۆ نا ئەگەر ٢٠ داواكاری و یاداشتیش بوایە بوایە بەڕێزیان بۆی جێبەجێ دەكردین.

پارێزگارى هەڵەبجە وتیشى: هیوادارین ئەم دوو سەردانەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەم چوارمانگەدا بە بەرهەمی باشتر و دەستی پڕ ئاوەدانی زیاتری بۆ شارەکەمان و پاریزگاکەمان تێدا بێت.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانى بۆ دووەم جار لەمساڵدا سەردانى پارێزگاى هەڵەبجەى کرد و لە سەردانى ئەمڕۆیدا بەردى بناغەى دروستکردنى سایلۆى هەڵەبجەى دانا.