جێگرەکەی ترەمپ لە بارەی عێراقەوە چی دەڵێت؟

ڕاپۆرت

16/07/2024‌ 1731 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بەفەڕمی لەلایەن پارتەكەیەوە راگەیەندراو هاوكات ترەمپ جەی دی ڤانسی وەك جێگری خۆی دیاریكرد.

ڤانس رەخنەگری پێشووی ترەمپ بوو، ئەو پێشتر وەك مارێنز لە عێراق خزمەتی كردووە و رەخنەشی لە هاوكارییەكانی ئۆكرانیا گرتووە و پشتیوانی سەرەكی ئیسرائیلیشە.

بەبۆچوونی ئەو دەستوەردانیان لەكاروباری عێراق هۆكارێك بووە بۆ دروستبوونی گروپی لایەنگری ئێران لە عێراق و روخانی رژێمی سەدامیش بە هەڵەیەك وەسف دەكات.