كۆریای باكوور سەدان باڵۆنی دیكەی زبڵی ئاڕاستەی كۆریای باشوور كرد

جیهان

26/07/2024‌ 466 جار خوێندراوه‌ته‌وه


سەرۆكی ئەركانی هاوبەشی كۆریای باشوور ڕایگەیاند كۆریای باكوور نزیكەی 500 باڵۆنی زبڵ و خاشاكی ئاراستەی وڵاتەكەی كردووە و نزیكەی 480 باڵۆنیان گەیشتوونەتە خاكی وڵاتەكە.

سەرۆکی ئەركانی گشتی لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوەشكردووە، " نزیكەی 500 باڵۆنی زبڵ دۆزراونەتەوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە، "نزیكەی 480 باڵۆن لە كۆریای باشوور كەوتوونەتە خوارەوە، زۆربەیان لە سیئۆل و ناوچەی باكووری پارێزگای گیۆنگی بووە".

دەشڵێت، "زۆربەی باڵۆنە زبڵەكان كاغەز بووە، هەروەها پاشماوەی پلاستیكیشی تێدابووە، شیكارییەكانی ئەو شتانەی كە كەوتوونەتە خوارەوە دەریخستووە كە هیچ مەترسییەكیان نییە".