هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، بەهۆی دوو ڕووداوی هاتووچۆ لەقەزای کەلار سێ کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکران.
هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، ڕووداوی یەکەم لەگەڕەکی بەردەسور ڕوویدا لەنێوان هۆندا مینی پاس - ماتۆڕ سکیل، بەهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکە برینداربوو.
ڕووداوی دووەم لە نزیک مزگەوتی بەهەشت ڕویداوە، لە ڕووداوەکە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون وەرگەڕاوە بوە هۆی برینداربوونی دوو کەس .
سەرجەم بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژارکران، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.