نێچیرڤان بارزانی پشتیوانی بۆ فایەق زێدان راگەیاند

کوردستان

30/06/2024‌ 957 جار خوێندراوه‌ته‌وه


نێچیرڤان بارزانی, سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) لەپەیامێکدا رایگەیاند، جەخت لە پشتیوانیكردنی دادوەر فایەق زێدان, سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری دەكەینەوە.

هەروەها وتی، ستایشی هەوڵە گەورەكانی دەكەین لە خزمەتكردنی دڵسۆزانەی دەسەڵاتی دادوەری و نیشتمان. 

نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند، هەموو كردنە ئامانجێكی, یان تانەدان یان لێدوانێك رەتدەكەینەوە كە زیان بە ناوبانگ و پێگەی بگەیەنێت.